سەردێر

موقتەدا سەدر، لە بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردن پاشگەز بووەوە

خەڵك-

موقتەدا سەدر پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات.

تۆڕی (RT) بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكی عێراقی ڕایگەیاندووە، هەڵوێستی نوێی موقتەدا سەدر، گەڕانەوە و پاڵپشتیكردنە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، كە بڕیارە لە (10ی تشرینی یەكەم)ـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

ئاشكراشیكردووە، موقتەدا سەدر لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا ڕایگەیاندووە” پشتگیری لە هەڵبژاردنەكان دەكەین و بەشداری هەڵبژاردنەكانیش دەكەین، دوای ئەوەی كشانەوەمان ڕاگەیاندبوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیكردەوە، ژمارەیەك لە پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق، داوایان لە موقتەدا سەدر كردووە بگەڕێتەوە بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن، چونكە كشانەوەی ڕەوتەكەی، كاریگەری بۆ سەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 27-08-2021 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق رایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن کە بڕیارە لە 10ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.