سەردێر

سێ‌ خوشك لە ماڵێكدا سووتان

خەڵك-
بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە ماڵێك لە ناوچەیەكی كەربەلا دەكەوێتەوە و بەهۆیەوە 3 كچی ماڵەكە سووتان.

بەپێی هەواڵێك ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 7 لە شارۆچكەی هیندییە لە شاری كەربەلا بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە ماڵێك دەكەوێتەوە.

هەر بەپێی هەواڵەكە، بەهۆی ئاگرەكەوە 3 كچی ماڵەكە سووتاون.

ئاماژە بەوەشكراوە، كچەكان نەیانتوانیوە لەماڵەكە دەربچن بەهۆی داخستنی دەرگاكانەوە و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەش نەیانتوانیوە ڕزگاریان بكەن.