سەردێر

قوباد تاڵەبانی؛ چیتر ڕێگە نادەین بەهۆی گەندەڵیەوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ڕەشبین بكرێن

خەڵك
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چیتر رێگە نادەین بەهۆی گەندەڵییەوە هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە ڕەشبین بكرێن بەرامبەر داهاتووی خۆیان و وڵاتەكەیان، دەشڵێت،” دەتوانین كێشەی كارەبا و هەموو كێشە خزمەتگوزارییەكانی دیكە چارەسەر بكەین كە ڕێڕەوی حكومڕانی راست بكەینەوە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە میانەی وتارێكدا لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی بازیان _ رانیە لە دەڤەری راپەڕین جەختمكردەوە لەوەی رێگە نادەین چیتر بەهۆی گەندەڵییەوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ڕەشبین بكرێن بەرامبەر داهاتووی خۆیان و وڵاتەكەیان.

دەشڵێت،”لێپێچینەوەی یاسایی لە هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە پۆست و پێگەكەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكارهێناوە”.

باسی لەوەشكردووە، بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان، پۆست و بەرپرسیارێتی و مووچەی بەرزیان وەك ئیمتیاز پێنەدراوە، بەڵكو هەموو ئەمانە لەپێناو ئەوەدایە، كە دڵسۆزانە خزمەتی خەڵك بكەن و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكەن و خۆیان بە خزمەتكاری خەڵك بزانن.

‎May be an image of ‎‏‏٢‏ كەس‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏٤‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎