سەردێر

ئامادەكارییە ئەمنییەكان بۆ لوتكەی بەغدا دەستیانپێكرد

 

خەڵك-

هێزەكانی دژە تیرۆر لەمڕۆ پێنج شەممەوە دەستییان كردووە بە بڵاوبوونەوە لە نێوجەرگەی بەغدا و لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بۆ مەبەستی پاراستنی سەلامەتی شاندە بەشداربووەكان لە لوتكەی بەغدا كە وابڕیارە لە شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ فیرقەی تایبەت، دەستییان كردووە بە بڵاوبوونەوە لە ناوچەكانی كەڕادە و ناوچەی سەوز و بارەگاكانی فڕۆكەخانە.

ئەم بڵاوەپێكردنە ئەمنییە، لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی تایبەت بە لوتكەی بەغدایە كە لەئێستاوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

وابڕیارە لوتكەی بەغدا بۆ وڵاتانی دراوسێی عیراق لە شەممەی داهاتوو بە بەشداریی شاندەكانی وڵاتانی دراوسێی عیراق و وڵاتانی عەرەبی و خۆرئاوایی سازبكرێت.