سەردێر

گواردیۆلا بیر لە ڕۆیشتن دەكاتەوە

خەڵك-
پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانشستەر سیتی، وادەی ڕۆیشتنی لە یانە ئینگلیزییەكە ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەو پلانانەش دەكات كە بۆ ڕۆیشتن لەم تیپەی ئێستای دایڕشتووە لە كۆتایی گرێبەستەكەی لە ساڵی 2023.

ڕٍاهێنەری پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوای حەوت ساڵ لەگەڵ مانشستەر سیتی، لەو بڕوایەدا پێویستم بە هەندێك پشووە، بۆیە دەبێت ئەوەی ئەنجاممداوە تاوتوێيان بكەم و خواستەكانم بۆ ئایندە هەڵبسەنگێنم”.

گواردیۆلا دەڵێت”لەو بارەیەوە دەمەوێت ببمە ڕاهێنەری یەكێك لە هەڵبژاردە نیشتمانییەكان لە ئەمریكای باشوور یان ئەوروپا، و ئەزموونی كوپا ئەمریكا ببینم”.

پیپ گواردیۆ هیوای خواست لە ئایندەدا سەرپەرشتی یەكێك لە هەڵبژاردە نیشتمانییەكان بكات.