سەردێر

هەولێر، سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا

خەڵك-
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێرا، دەستگیركردنی سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش لە هەولێر ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بەهاوكاریی دژەتیرۆری هەولێر، سەركردەیەكی باڵای ڕێكخراوی داعش لە هەولێر دەستگیركرا”.

بە وتەی یەحیا ڕەسوڵ”بەفەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، ئۆپەراسیۆنێك لە شاری هەولێر بە هاوكاریی و هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری كوردستان ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا توانرا سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش بەناوی ئەبو مەنسور دەستگیربكرێت”.