سەردێر

عیراق وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاردەهێنێت

ڕێكەوتنی لەگەڵ چین واژۆكرد

خەڵك-
نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كازمی سەرپەرشتی واژۆكردنی ڕێكەوتنێكی لەگەڵ چین كرد بۆ دامەزراندنی وێستگەكانی وزەی خۆر.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”كازمی سەرپەرشتی ڕێكەوتنێكی كرد لەنێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای Power Chinaی چینی، بۆ مەبەستی دامەزراندنی وێستگەكانی وزەی خۆر بە توانای 2000 مێگاوات، لە قۆناغی یەكەمیشدا بە توانای 750 مێگاوات جێبەجێ‌ دەكرێت، تا دەگاتە 2000 مێگاوات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لایەنی عیراقی لەلایەن مەها حەمودی عەبدولجەبارەوە واژۆی كرد و لایەنی چینیش لەلایەن لی دز هی بریكاری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكەوە واژۆی لەسەر ڕێكەوتنەكە كرد”.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت”پرۆەژی وزەی خۆر بە یەكەم پرۆژەی پێشەنگ لە عیراقدا دادەنرێت و بۆ یەكەمجارە جێبەجێێ‌ دەكرێت، پرۆژەكەش ياريدەدەرە بۆ زیادكردنی وزەی كارەبا و زیاتكردنی سیستمی وزەی نوێبۆوە و پاكژ لە وڵات”.