سەردێر

هاری كین خۆی لەگەڵ تۆتنهام یەكلایی كردەوە

خەڵك-
هاری كین، گۆڵكاری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، مشتومڕی تایبەت بە ئایندەی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلایی كردەوە، لە سایەی پێشبینییەكان سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ مانشستەر سیتی.

كین كۆتایی بەو مشتومڕە هێنا، لەڕێی بەیاننامەیەك كە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویكردەوە و تێیدا جەختی لەسەر بەردەوامبوون كرد لەگەڵ سپێرز.

كين ڕایگەیاند”دیمەنێكی نایاب و سەرسوڕهێنەر بوو، كاتێك بە گەرمی لە یەك شەممەی ڕابردوو لەلایەن جەماوەری سپێرزەوە پێشوازیم لێكرا، وێڕای خوێندنەوەی

هەندێك لە نامەكانی پشتیوانی كە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا پێم گەیشت، ئەم هاوینەش لە تۆتنهام دەمێنمەوە، و بەڕێژەی 100%یش یارمەتی تیپەكە دەدەم بۆ هێنانەدی سەركەوتن”.

هەموو پێشبینییەكان ڕوو لەوەبوون، كین لە كۆتایی گرێبەستەكانی ئەم هاوینەدا ڕوو لە سیتی بكات، بەڵام دانییڵ لیڤی خاوەنی تۆتنهام هەموو ئەو بۆندانەی ڕەتكردەوە كە لەلایەن “ستیزینز”ەوە پێشكەشی كرا.