سەردێر

یەكەم كاروانی بەنزینی عێراق دەگاتە هەرێم

خەڵك-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەگات، كە لەمشەوەوە یەكەم كاروانی بەنزین لە عێراقەوە دەگات و نرخی بەنزین هەرزان دەبێت.

د. كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، ئەمشەو یەكەم كاروانی بەنزین لە عێراقەوە دەگاتە هەرێم و ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەنزینەكە بە تانكەر لە كەركوكەوە دەگاتە هەرێم و بەسەر پارێزگاكاندا بە یەكسانی دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، فەرمانی ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزین رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، رۆژی 21-08-2021 دەرچووە، بەڵام لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و گوتیشی:”وەزیری نەوتی عێراق پەیوەندی پێوەکردووم و پێیگوتووم بەڵێنەکەم بەجێگەیاند”.

بە وتەی وەزیری سامانە سروتشییەكان، ئەو بەنزینە لیتری بە 650 دینار دەدرێتە شۆفێران.