سەردێر

عیراق، دیسانەوە سلێمانی زۆرترین تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 7787 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 7961 كەسیش چاكبوونەتەوە، 73 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 755 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7787 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و بەغدا و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1491 و لە سلێمانی 905 و لە بەسرە 861 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر512 و لە دهۆك 504 و لە كەركوك 237 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 7961 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سلێمانی و دهۆك و بەغدا و بەسرە بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 73 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 21 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق، بۆ ڕۆی دووەم لەسەر یەك، پاریزگای سلێمانی لەنێوان تێكڕای پارێزگاكانی تری عیراقدا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماردەكات.