سەردێر

بۆچی هەڵمەتەكەكانی هەڵبژاردن لاوازن؟

خەڵك-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، لاوازیی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، بۆ دوو هۆكار دەگێڕێتەوە.

فازڵ جابر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”یاسای فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ڕووبەری كاندیدەكانی بۆ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كەمكردۆتەوە، بەجۆرێك كە كاندید لە چوارچێوەی بازنەكەی خۆی بانگەشە دەكات، نەك لە هەموو پارێزگاكە”.

بە وتەی جابر”هۆكاریی دووەم بۆ ترسی هەندێك كاندیدەكان لە دواخستنی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە كە وایكردووە ئەو كاندیدانە كەمتر بانگەشە بۆ خۆیان بكەن”.

ئەندامەكەی پەرلەمانی عیراق پێیوایە”كاروبارەكان ڕوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە وادەی دیاریی كراوی خۆی و هیچ دەستەواژەیەكيش نییە بۆ دواخستنی پرۆسەكە، ئەمەش لەلایەن سەرۆك وەزیران و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە تەئكیدی لەسەر كرایەوە”.