سەردێر

تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1869 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2351 كەسیش چاكبوونەتەوە و 22 مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 11 هەزار و 908 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 502 كەس و سلێمانی 787 كەس و دهۆك 423 كەس و هەڵەبجە 54 كەس و گەرمیان 78 كەس و ڕاپەڕین 25 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 2351 كەس چاكبوونەوە و 22 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 5262 كەس.