سەردێر

قوباد تاڵەبانی: دامودەزگاكان ڕێكدەخرێنەوە و دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە

خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكان و سەرۆكی دەستەكان كۆدەبێتەوە و جەخت لە بەدامەزراوەیی كردنی دامەزراوەكان و شڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان دەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، پلان و پەیامی ئێمە لە كۆبوونەوەی بریكاری وەزارەتەكان و سەرۆكی دەستەكانی حكومەت بەئامادەبوونی سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران ئەوەبوو، كە دەبێت دامودەزگاكانی حكومەت ڕێكبخرێنەوە لەسەر بنەمای دامەزراوەیی بۆ باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و جیبەجێكردنی پلانەكانی چاكسازی.

ڕاشیگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنییەتی ڕێكخستنەوەی كاروباری دامودەزگاكانی حكومەت لەسەر بنەمای شۆڕكردنە‌وە‌ و دیاریكردنی دەسەڵاتەكان.

قوباد تاڵەبانی جەختیشی كردەوە لە “دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان و كەڵك وەرگرتنی زیاتر لە ئەزموون و توانای بریكارەكان”.