سەردێر

بەوێنە؛ چەند گولـلە هاوەنێك لە نزیك هەولێر كەوتنەخوارەوە

خەڵك-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند گولـلە هاوەنێك لە گوندەكانی نزیك قوشتە لە سنووری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كەوتنەخوارەوە.

بەپێی زانیاریەكانی (خەڵك) كە لەموختاری یەكێك لەگوندەكان دەستی كەوتووە، هاوەنەكان لە گوندی (باش تەپە) دوو گولـلە هاوەن كەوتوونەتە خوارەوە یەكێكیان نەتەقیوەتەوە، هەروەها لەسنوری هەریەكە لەگوندەكانی (عەلیاوە، گردەشینە، شێخانان، دۆڵەزە، دۆڵەبەكرە)، گولـلە هاوەن كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هەندێكیان دووربوون لەئاوەدانی گوندەكان.

دەشڵێت: “لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان دەوترێت گوولـلە هاوەنەكان لە سنوری شارۆچکەى دوبز ئاڕاستە كراون”.

تا ئێستا زیانەكانی ئەو ڕووداوە نەزانراون و  هیچ دامەزراوەیەكی ئەمنی هەرێم ڕوونكردنەوەی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاونەكردۆتەوە.

شارەدێی قوشتەپە ١١ كیلۆمەتر لەپارێزگای هەولێر دوورە.

پاشماوەی بەشێک لە گوللە هاوەنەکان

No description available.No description available.No description available.No description available.