سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 7670 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 10242 كەسیش چاكبوونەتەوە، 75 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 464 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7670 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و بەغدا و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1369 و لە سلێمانی 944 و لە بەسرە 916 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر502 و لە دهۆك 423 و لە كەركوك 300 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 10242 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و دهۆك و سلێمانی و بەسرە بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 75 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 22 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.