سەردێر

حكومەتی هەرێم بەفەرمی ڕۆژی كردنەوەی خوێندنگەكانی دیاریكرد

خەڵك-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە دەست بە پڕۆسەی خوێندن لە كەرتی پەروەردە بكرێت و دەرگای خوێندنگەكان بەڕووی خوێندكاراندا بكرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەگەر ھیچ پێشھاتێكی تەندروستی نەیەتە پێشەوە، پڕۆسەی خوێندنی قوتابخانەكان بۆ ساڵی 2021-2022، ڕۆژی سێ شەممە 14ی ئەیلوولی 2021 دەستپێدەكاتەوە.

هەر بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، لە 1ی مانگی داهاتووەوە دەوامی خوێندنگەكان بۆ دەستبەكاربوونی مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە و ئامادەكاری دەكرێت لە ڕێكخستنی پۆلەكان و ئامادەكردنی كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممە 18-8-2021 ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیار درا پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان لەناو هۆڵەکانی خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخی تەندروستی بەرەو خراپی نەچێت و بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها پرۆسەی خوێندن لە (1-9-2021) بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە.