سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 213 ملیۆن و 406 هەزار و 795 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1.30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 213 ملیۆن و 406 هەزار و 795 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 456 هەزار و 309 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 190 ملیۆن و 983 هەزار و 867 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 38 ملیۆن و 814 هەزار و 596 كەس و 646 هەزار و 667 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.