سەردێر

بەڤیدیۆ؛ پۆلیسی دهۆك زانیاری له سواڵەكەرێك بڵاودەكاتەوە كه بڕێكی زۆر پارەی پێ گیراوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، سواڵكەرێك خاوەنی بڕی زیاتر لە 11 هەزار دۆلار و 7 ملیۆن دۆلارە هێشتا بەردەوامە لە كارەكەی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا زانیاری دەخاتەڕوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا زانیاری لە بارەی ئەو سواڵكەرە خستەڕوو، كەخاوەنی 11 هەزار و 700 دۆلاری ئەمریكی و 7 ملیۆن دیناری عێراقی و 120 هەزار لیرەی سوورییە ، كەچی هێشتا بەردەوامە لە سواڵكردن .

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سەرجەم پارەكانی لە نێو عەلاگەیەك شاردۆتەوە و لەكاتی دەستگیركردنیدا دانی ناوە بەوەدا ،كە خاوەنی ئەو بڕە پارەیە بەڵام بەردەوامە لەكارەكەی .