سەردێر

قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی لەناكاو دەچێتە چەند فەرمانگەیەك

خەڵك-
بۆ بەدواداچوونی كێشەی هاووڵاتیان و ڕایی كردنی مامەڵەكان، قوباد تاڵەبانی بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت و بەشێوەی لەناكاو دەچێتە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ یەك شەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەشێوەیەكی لەناكاو دەچێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و بەدواداچوون بۆ كێشە و ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دەكات و لەنزیكەوە هاووڵاتیان دەبینێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بەشێوەی لەناكاو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ و تاپۆ و شارەوانی سلێمانی كردووە.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بە سەردانەكەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، قوباد تاڵەبانی لەو سەردانەیدا بەیاوەری ئەندازیار هیوا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی چەند بەشێكی بەسەركردەوە و لە مامەڵەكانی هاووڵاتیانی پرسیەوە و ڕێنمایی و تێبینیەكانی خۆی پێدان .

ڕاشیگەیاندووە، جێكری سەرۆكی حكومەت داوای كرد ڕۆتین كەمبكەنەوە و مامەڵەی هاووڵاتیان بەزوویی و بێ گرفت جێبەجێ بكەن.

No description available.No description available.No description available.

May be an image of 6 people and people standingMay be an image of 6 people, people standing and outdoorsMay be an image of 11 people, people sitting and people standingMay be an image of 7 people and people standingMay be an image of 10 people, people sitting and people standingMay be an image of 2 people, people standing and indoorMay be an image of 12 people, people sitting and people standing