سەردێر

تەندروستی سلێمانی: لۆدێكی زۆر بۆ پشكنینی PCR هەیە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی ڕوویان لە بنكەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ كردووە بۆ پشكنینی كۆرۆنا، بۆ كەمكردنەوەی لۆدی سەر بنكەكە سەردانی بنكەی عەلی ناجی بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لۆدێكی زۆر بۆ پشكنینی PCR ی 48 كاتژمێریی پێش گەشتكردن لە كلینكی ڕاوێژكاریی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە گەڕەكی سەرچنار هەیە.

ئاشكراشیدەكات، بۆ كەمكردنەوەی ئەو لۆدە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی كلینكی ڕاوێژكاریی عەلی ناجی بكەن.