سەردێر

ئێران، ڕیكۆردێكی نوێی مردن بە كۆرۆنای تۆمار كرد

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36419 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36419 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 684 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 4 ملیۆن و 677 هەزار و 114 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 102 هەزار و 38 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.