سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنای هەرێم

خەڵك
لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان 722 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 33 توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 722 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لە بەرامبەردا 2 هەزار و 44 كەسیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیاندراوەكەی تەندروستی هەرێمدا ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 463 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە.