سەردێر

لە ئەمڕۆوە، عێراق بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت

خەڵك-

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا عێراق بەنزین دەنێرێت بۆ هەرێم.

ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بڵاویكردەوە، كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، لە ئەمرۆوە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین دەنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كەمال ئەتروشی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەم هەفتەوە نرخی بەنزین دادەبەزێت بۆ 650 دینار و لەگەڵ عێراق ڕێكەوتوون بۆ ناردنی بەنزین.

دابەینی نرخی بەنزین لەكاتێكدایە زیاتر لە مانگێكە چەند ڕۆژ جارێك نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوە و لە ئێستادا نرخی بەنزینی سۆپەر بۆ سەروی هەزار دینار بەرز بووەتەوە.