سەردێر

گرفت بۆ هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی دروست بووە

خەڵك-

چەند ڕۆژێكە سەدان هاووڵاتی ئەفغانی وڵاتەكەیان جێدەهێڵن و بەشێكیشیان لە ڕێگای فڕۆكەوە بەرەو ئەمریكا دەڕۆن.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی كە دەیانەوێت وڵاتەكەیان جێبهێڵن، لە كابوڵی پایتەخت چەندین ڕۆژە لەودیو بەربەستەكانی بەردەم فڕۆكەخانەی حامید كارزای چاوەڕێن ڕێگەی چوونە ناو فڕۆكەخانەكەیان پێ بدرێت.

ئاشكراشیكرد، لەو كاتەوەی تاڵیبان دەستی گرتووە بەسەر كابوڵدا، ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن ڕوویان لە فڕۆكەخانەی حامید كارزای كردووە و لەبەردەم دەروازەی فڕۆكەخانەكەدا چاوەڕێن كە لە نێویاندا كەسانی بەتەمەن، ژن و منداڵیش هەن.

یەكێك لەو هاووڵاتییانە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ماوەی پێنج ڕۆژە لەبەردەم فڕۆخانەكەدا چاوەڕێیە و گرفتی نەبوونی خۆراك و ئاویان هەیە.
دەشڵێت”دەیانەوێت لە ئەفغانستان بڕۆنە دەرەوە و بە لایانەوە گرنگ نییە بۆ هەر وڵاتێك بچن”.