سەردێر

ئێران، مردن بە كۆرۆنا 101 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24179 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24179 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 544 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 4 ملیۆن و 640 هەزار و 495 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 101 هەزار و 354 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.