سەردێر

قوباد تاڵەبانی: خۆزگە نەوتمان نەبوایە

خەڵك-

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خۆزگە نەوتمان نەبوایە، ئێستا كە هەیە دەبێت نەوت ببێتە پاڵپشتی بۆ كەرتەكانی دیكە.

ئەمڕۆ شەممە 21-8-2021 لە شاری سلێمانی و خولی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX كە ١٦٠ كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی بەشداریان تێدا كردووە بەڕێوەدەچێت.

لە وتارێكیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا 48 هەزار هەلی كارمان لە كەرتی تایبەت ڕەخساندووە.
وتیشی”دەبێت دووربكەوینەوە لەوەی شەخس شت ببات بەڕێوە و حكومەتی ئەلیكترۆنی زەمینەی شەفافیەت دەڕەخسێنێت”.
ئاشكراشكرد، ئاسانكاریی تەواو دەكەین بۆ كۆمپانیاكانی ئۆنلاین و ئاستەنگی بەردەم كۆمپانیاكان هەڵدەگرین، چونكە بەزیادبوونی كۆمپانیاكان هەلی كار لە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات.

جەختی لەوەش كردەوە، هەنگاوەكانمان بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمەكانی خانەنشینی لە كەرتی تایبەت دەستپێكردووە و بۆ هێنانە پێشەوەی گەنجانیش پێویستمان بە گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی هەیە.