سەردێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێك لەگردەگۆزینە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەجۆری پێكدادان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) كاتژمێر 4:00، لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای كەلار (ماتۆڕسوارێك و ڕافیعە)یەك، پێكیاندا دا و لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، (ڕافیعە)كە بەئاڕستەی كەلار هاتووە و ماتۆڕسكیلەكەش بەپێچەوانەوە لەجووت سایدی ناو گردەگۆزینە پێكیانداداوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی (2000)ە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

May be an image of one or more people, people standing and roadMay be an image of motorcycle and road