سەردێر

تا كۆتایی ئەم مانگە ئەمریكا تەواوی هێزەكانی لە ئەفغانستان دەكێشێتەوە

خەڵك

ڕاوێژكاری ئەمنی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ئەم مانگە وڵاتەكەی تەواوی هێزەكانی لە ئەفغانستان دەكێشێتەوە.
جیك سالیڤان ڕاوێژكاری ئەمنی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە تا 31 ی ئەم مانگە تەواوی هێزە چەكدارەكانی لە شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بكێشێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا ئەو هێزانەی لە شارەكە ماون پارێزگاری لەو كەسانە دەكەن كە لە ناو فڕۆكەخانەی كابوڵ ماونەتەوە و چاوەڕێدەكەن فڕۆكە بۆ گواستنەوەیان دابین بكرێت.

ڕاوێژكاری ئەمنی كۆشكی سپی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت بە زووترین كات تەواوی هێزەكانی بكێشێتەوە و ئەفغانستان جێبهێڵێت تا لەوە زیاتر بارودۆخی شارەكە تێك نەچێت.