سەردێر

كازمی دەچێتە كوێت

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەردانی كوێت دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”منهل سافی باڵیۆزی عیراق لە كوێت چاوی بە محەمەد جاسم سەقەر سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كوێت كەوتووە و باسیان لە كۆمەڵێك بابەت كردووە، لەوانە سەردانی كازمی بۆ كوێت لە هەفتەی داهاتوو، وێڕای سازدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ بازرگانان و خاوەن كارە كوێتییەكان بۆ مەبەستی هێنانەناوەوەی وەبەرهێنەرە كوێتییەكان بۆ بازاڕی بازرگانی لە عیراق و بینینی ڕۆڵی كاریگەر لە گەشەیەكی هەمیشەیی و وەبەرهێنانی پیشەسازی و بازرگانی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوو”هەردوولا ڕێڕەوەكانی گەشەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ‌ كردووە لە سایەی بوونی خواستێكی ڕاستەقینە بۆ گەشەپێدان و هەماهەنگی دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاكان”.