سەردێر

بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش دەستگیركرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراقی، دەستگیركردنی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگای ئەنبار ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنییەوە بڵاوكرایەوە”بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی بەشی هەواڵگری فرقەی دە- یەكێك لە بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری كە تەئكیدی لەسەر بوونی یەكێك لە تیرۆریستە داواكراوەكان كرد، بەپێی یاداشتی دەستگیركردن و بەپێی ئەحكامەكانی ماددەی 4ی تیرۆر لە ناوچەی ئەلبوخەلیفە لە قەزای گەرمە لە ئەنبار كە بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعشی تیرۆیست بوو لە بەناو ناوچەی گەرمە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای دەستەبەركردنی زانیاریی تەواو، مەفرەزەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی وشكانی فەوجی دووی لیوای پیادەی 40، بەرەو ئامانجەكە بەڕێكەوتن و توانییان داواكراوەكە دەستگیربكەن و ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەكانی بكەن”.