سەردێر

كارەبای هەرێم: توانای پێدانی 15 كاتژمێر كارەبامان هەیە

خەڵك

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت: وەك وەزارەتێكی خزمەتگوزاریی تا كۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین.
وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: وەك وەزارەتێكی خزمەتگوزاریی، پلان و بەرنامەكانی لە پێناو گەیشتن بە دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هاووڵاتیان داڕشتووە.

كارەبای هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستییە كە لە كاتی ئێستادا 3500 تا 3600 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین و تێكڕای خواستیش لەسەر كارەبا 5500 تا 6000 مێگاواتە، تا كۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین.