سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ سێ تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بە كەمتر لە 24 كاتژمێر سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزی دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی دوو حاڵەتی دزیكردنی زێڕ و پارە لە گەڕەكی مامۆستایان دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، هێزەكانیان توانییانە بە كەمتر لە 24 كاتژمێر سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (م. خ. ح) و (ح. غ. ح) و (د. ز. ح) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزی دەستگیر بكەن و لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبار دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎راوەستان‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە