سەردێر

هەندێك لە كارمەندەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكرێنە هەمیشەیی

خەڵك-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەكاتە كارمەندی هەمیشەیی كە لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە.

بەپێی نوسراوێكی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق”هەر كارمەندێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت لەگەڵ كۆمسیۆن، دەكرێتە فەرمانبەری هەمیشەیی”.

هەر لە نوسراوەكەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە”هەر كەسێك گرێبەستی كاتی هەبێت لەگەل كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ئەوا گرێبەستەكەی دەكرێتە تەشغیلی”.

لەگەڵ بایكۆت و پاشەكشەكردنی ژمارەیەك لە هێزە سیاسییە كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق، وابڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.