سەردێر

تاڵیبان بۆ ئینتەرپوڵ: ئەشرەف غەنی دزە و بۆمان دەستگیر بكەن

خەڵك-
بزوتنەوەی تاڵیبان داوالە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) دەكات، ئەشرەف غەنی سەرۆكی هەڵاتووی ئەفغانستان دەستگیربكات و تۆمەتباری دەكات بە دزینی پارەوپول و سامانی گشتی.

سەرچاوەكان بە كەناڵی (طلوع نیوز)ی ئەفغانییان ڕاگەیاندووە”باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە تاجیكستان، داوای لە ئینتەپوڵ كردووە، سەرۆك ئەشرەف غەنی و بەڕێوەبەری نوسینگەكەی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، بە تۆمەتی دزینی سەروەت و سامانی گشتی دەستگیربكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە تاجیكستان، دانی نا بە ئەمروڵڵا ساڵح وەك سەرۆكی وڵات كە پێشتر جێگری ئەشرەف غەنی سەرۆكی هەڵاتوو بوو، ئەمەش دوای ڕۆژێك لەوەی خۆی وەك سەرۆكی شەرعی ڕاگەیاند بەپێی دەستور.

چەند وێنەیەك كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكرانەوە، ساتی لابردنی وێنەكانی سەرۆك ئەشرەف غەنی لە باڵیۆزخانەی تاجیكستان و دانانی وێنەی ئەمروڵڵا ساڵح، دەخەنەڕوو.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، ئەمروڵڵا ساڵح كە سەر بە كەمینەی تاجیكیە لە ئەفغانستان، گرتنەدەستی سەرۆكایەتی ئەفغانستانى بەشێوەیەكی كاتی ڕاگەیاند، لە پاش هەڵاتنی سەرۆك ئەشرەف غەنی بۆ دەرەوەی وڵاتەكە.