سەردێر

عیراق و هەرێم، نزیكەی 8 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون

پارێزگاكانی هەرێم زۆرترین حاڵەتی مردنیان تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 7992 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 8113 كەسیش چاكبوونەتەوە، 71 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 75 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7992 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت، بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و سلێمانی و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1694 و لە سلێمانی 815 و لە بەسرە 765 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 613 و لە دهۆك 510 و لە كەركوك 293 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 8113 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە دهۆك و بەسرە و بەغدا و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 71 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 21 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.