سەردێر

كۆیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 17/8/2021 كاتژمێر 6:30 خولەك لە ڕێگای سماقوڵی ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان/تیدا) و (تۆیۆتا/كۆرۆلا) ڕوویدا و بووە ھۆی برینداربوونی پێنج كەس.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەكانیان هێڵكاری شوێنی ڕووداوەكەیان كردووە و بریندارەكانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.