سەردێر

هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا

خەڵك

ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوو وڵاتی عیراق و ئێران ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە:”بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا”.

ڕوونیشكراوەتەوە:”بڕیارەكە بەهۆی كۆبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین كە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عیراق”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە:”ماوەی ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەكراوە، تەنها هاووڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان”.