سەردێر

ڕەوتی سەدر: لەماوەی چەند ڕۆژێكداحكومەت دەگۆڕین

پێیوایە هەڵبژاردن ناكرێت

خەڵك-
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، ڕەوتی سەدر دەتوانێت لەماوەی چەند ڕۆژێكدا حكومەت بگۆڕێت.

بەدر زیادی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بەشدارینەكردنی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی داهاتوو كە وابڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو سازبكرێت، شەرعیەتێكی تەواوەتی نابێت، لەگەڵ ئەمەشدا شەقام لە دەستی ڕەوتی سەدردایە و دەتوانێت لەماوەی چەند ڕۆژێكدا حكومەت بگۆڕێت”.

بە وتەی زیادی” بە بەشدارینەكردنی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی داهاتوو، هەڵبژاردنەكە شەرعیەتی تەواوەتی نبێت، بە تایبەت كە چەند حزبێكی تر بایكۆتی هەڵبژاردنیان كرد، بۆیە حكومەت لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەیانەوێت حكومەت بە بەشداریی هەموان بەڕێوەبچێت”.

زیادی لەو بڕوایەدایە”هەلًبژاردن لە دەی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەناچێت و گەر بشكرێت، بەبێ‌ ڕەوتی سەدر حكومەتێكی بەهێز پپێكناهێنرێت و لاواز دەبێت، شەقامیش لە دەستی ڕەوتی سەدردایە كە دەتوانێت لەماوەی چەند ڕۆژێكدا ئەو حكومەتە بگۆڕێت”.