سەردێر

سەلام كۆیی كۆچی دواییكرد

خەڵك
هونەرمەندی نواندن، سەلام كۆیی، لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 17-8-2021، هونەرمەند سەلام كۆیی، كۆچی دوایی كرد.

شەوی دووشەممە 16-8-2021 ئەو هونەرمەندە جەڵتەی دەماغ لێیدابوو و بەهۆیەوە خرابووە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكی.

سەلام كۆیی لە ساڵی 1955 لەدایك بووە، بەشداریی چەندین كاری هونەری كردووە، كە دیارترینیان درامای (تاپۆ حەقی چییە) بووە، كە لەو درامایەدا رۆڵی كەسێكی فێڵباز و قۆڵبڕ و چاوچنۆكی بینی.

تەرمی كۆچكردوو لە مزگەوتی حاجی قەرەنینی هەولێرەو بڕیارە لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تەنیشت فامیلی مۆڵ بە خاكبسپێردرێت.

No description available.