سەردێر

گەرمیان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند، ئەمشەو دووشەمە لە ڕێگای نێوان كەلار – خانەقین نزیك گوندی شێرەون ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (مان / بارهەڵگڕ) و (جێب / واز) ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە سەرنشینێكی وازەكە گیانی لە دەستدا و شۆفێرەكەی بە سەختی بریندار بوو، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كرا.