سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ؛ بڕیارێكی نوێ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرچوو كە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن

خەڵك
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەردەكات، كە بەنیازن سەفەری دەرەوەی وڵات بكەن بەئوتومبێلی خۆیان و ڕایدەگەیەنێت، دەتوانن لەپاش دەرهێنانی دەفتەری خروجیە تابلۆی ئوتومبێلەكانیان بگۆڕن بۆ ئینگلیزی و لەپاش گەڕانەوە لەسەفەر بەهەمان تابلۆ دەتوان هاتووچۆ لەناو هەرێم بكەن .

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە فەرمانێكی وەزاریدا ، كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە تایبەتە بەو هاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتكردنن بۆ دەرەوەی هەرێم بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان.

لە فەرمانەكەدا هاتووە، بۆئەو كەسانەی دەیانەوێت سەفەری دەرەوەی وڵات بكەن بەئوتومبێلی خۆیان دەتوانن لەپاش دەرهێنانی دەفتەری خروجیە تابلۆی ئوتومبێلەكانیان بگۆڕن بۆئینگلیزی، بەڵام دەبێت تابلۆیەكە لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی شارەكانی هەرێم چاپ كرا بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەپاش گەڕانەوە لەسەفەر بەهەمان تابلۆ دەتوان هاتووچۆ لەناو هەرێم بكەن بەڵام ماوەی ڕێگاپێدراو بۆمانەوەی تابلۆی ئینگلیزی بەندە بەماوەی بەسەرچوونی دەفتەری خروجیە، واتا هەركاتێك دەفتەرەكە بەسەرچوو خاوەنی ئوتومبێل تووشی پێبژاردن دەبێت

لەكۆتایی ڕێنماییەكاندا هاتووە، پێویستە هەمو كات هاوشێوەی ساڵیانە دەفتەری خروجیە لەناو ئوتومبێل بێت بۆئەوەی لەمەفرەزەكان توشی كێشە نەبیت.