سەردێر

نەنكی وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، كۆچی دوایی كرد

پاش تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ 2شەمە، خاتوو خەدیجە ساڵح هاوسەری کەسایەتی ناسراو، حاجی کەریمی موبڕە و نەنکی وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

لەو بارەیەوە،یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی و وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانیکوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی؛

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ
نەنکی دڵسۆزمان خاتوو خەدیجە ساڵح خێزانی حاجی کەریم موبڕەیی، دایکی بەڕێزان خاڵوانمان

( غەریب و ئازاد و نەوزاد و بایز)، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبووری هەمووان بدات.

لەگەڵ داوای لێبوردن لە خزم و دۆستان بە گشتی بە ھۆی ئەم دۆخەوە پرسەی بۆ دانانین.

انا الله وانا الیه راجعون

ملا یاسین
لە جیاتی بنە ماڵە
١٦/٨/٢٠٢١