سەردێر

بەڤیدیۆ، پۆلیسی دهۆك دانپێدانی جادوگەرێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی جادووگەرێك ڕادەگەیەنێت كە فێڵی لە خەڵك كردووە و بە پارە نوشتە و جادووی بۆ كردوون.


بەپێی ڤیدیۆی دانپێدانانی جادووگەرەكە كە لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە بڵاوكراوەتەوە، جادووگەرەكە دەڵێت، “زۆركەس دێنە لام بۆ چارەسەركردن قورئانیان بۆ دەخوێنم، بەڵام ئەوان خۆیان دەڵێن نوشتەمان بۆ بكە، قەناعەتییان بەوە هەیە”.

هەر لە ڤیدیۆكەدا جادووگەرەگەرەكە ڕایگەیاندووە”زۆرجار كچان و كوڕان دێنە لام بۆ ئەوەی ببنە هاوسەری ئەو كەسەی كە دەیانەوێت نوشتەیان بۆ بكەم، هەرچەندە ئەوە هیچ كاریگەرییەكی نییە”.

لەو بارەیەوە هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك، پەیامێكی ئاڕاستەی ئەو كەسانە كردووە كە ئەو كارە دەكەن ە داوایان لێدەكات وازبهێنن، “بەپێچەوانەوە دەستگیردەكرێن و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.