سەردێر

چوار سەربازی تورك كوژران

خەڵك-
ئەنقەرە كوژرانی چوار سەرباز و برینداربوونی سیانی تر ڕادەگەیەنێت لە ئۆپەراسیۆنێك كە دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیاندا.


بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە”سێ‌ سەرباز كوژران و دوای تر برینداربوون بەهۆی نارنجۆكێكی دەستی لە ناوچەیەكی باكووری عیراق”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژ بە بارەگاكانی دواوەی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستپێكردووە.

هەر لەو بچوارچێوەیەدا، وەزارەتەكە ئاماژەی بە كوژرانی سەربازێك و بریەنداربوونی یەكێكی تر كرد لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاكانی (پەكەكە) لە نزیك بنكەیەكی سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان.

هێزەكانی سوپای توركیا، دەستییان بە ئۆپەراسیۆنێكی فراوان كردووە دژ بە بنكەكانی دواوەی پارتی كرێكارانی كوردستان كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە تیرۆریست پۆلێن دەكرێن.