سەردێر

كازمی هەڕەشەی دەستبڕین دەكات

خەڵك
سەرۆك وەزیرانی عیراق هۆشداری دەداتە ئەوانەی لەپشت كردنە ئامانجی تاوەرەكانی كارەباوەن و دەڵێت: دەستی تیرۆر و ئەوانەی چاكەی عیراقیان ناوێت دەبڕین كە لەپشت ئەو هێرشانەوەیە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بەپەلەی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كردنەئامانجی تاوەرەكانی كارەبا، دوای كۆبوونەوەكەش لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نووسیویەتی: “دەستی تیرۆر و ئەوانەی چاكەی عیراقیان ناوێت، بەنیازن لە ڕێگەی لێدان لە تاوەرەكانی كارەباوە كارتەكان تێكەڵ بكەن پاش زیادبوونی بەرهەمهێنانی وزە؛ ئەمەش بەڵگەی بێهوایی تیرۆرە”.

كازمی ڕاشیگەیاندووە:”هەوڵەكان بۆ چاككردنەوەی زیانەكان بەردەوامە، هێزەكانیشمان دەستی ئەوانە دەبڕن یاری بە تواناكانی گەل دەكەن”.

ماوەیەكە تەقاندنەوەی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە چەند پارێزگایەكی عیراق زیادی كردووە و بەهۆیەوە پچڕانی كارەبا زیادی كردووە و داعشیش بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەكرێت.