سەردێر

كۆیە، تەرمی منداڵێك لە زێی بچوكدا دەرهێنرایەوە

خەڵك-
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی كۆیە، تەرمی منداڵیكی 10 ساڵان لە زێی بچووكدا دەرهێننەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاوكار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كۆیە ڕایگەیاند،”لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆیەوە تەرمی منداڵێك بە خنكاوی لە زێی بچووكدا دۆزرایەوە”.

بە وتەی هاوكاری عەلی”منداڵەكە ناوی (محەمەد ئەحمەد)ە و لەدایكبووی ساڵی 2011ەیە و دانیشتووی ناحیەی تەقتەقە، لە ئێستاشدا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كۆیە كراوە”.

خنكان لە ڕووبار و زێیەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆتە دیاردەیەكی ترسناك، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەردەوام لایەنە بەرپرسەكان، گەشتیاران و دانیشتوانی نزیك ڕووبار و زێیەكان لەو مەترسی ئەو ئاوانە ئاگادار دەكەنەوە كە بۆ مەلەكردن دەستنادەن.