سەردێر

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی هەرێم دەكات

خەڵك-
شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ مەبەستی گفتووگۆكردن لەسەر پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی هەولێر دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق گەیشتە شاری هەولێر و بەپێی زانیارییەكان، شاندەكە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبۆتەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش كرا كە پێشتر رێككەوتنی لەسەركرابوو”.

بە گوێرەی هەواڵ، لە كۆبوونەوەی شاندنی وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە، گفتوگۆش لەسەر شوێن و ئەرك و لایەنی تەكنیكی پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە هاوبەشە كراوە كە ئەركیان كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەبێت.