سەردێر

تەندروستی ئامارێكی دیكەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١٦٣٢ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ١١٦٦٠ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 464 كەس و سلێمانی ٤٢٩ كەس و لە گەرمیان ٥٦ كەس و دهۆك 604 و هەڵەبجە ٤٧ و ڕاپەڕین 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٢٠٤ كەس چاكبوونەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.