سەردێر

ڕووونكردنەوەیەك سەبارەت بە نرخی بەنزین بڵاوكرایەوە

خەڵك-
كۆمپانیای كار لەسەر گران بوونی نرخی بەنزین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك ڕۆڵمان لەدیاری كردنی بڕ و نرخی بەنزین نییە و هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

كۆمپانیای كار گرووپ لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخ و بڕی بەرهەمە نەوتییەكان لە ئەستۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە و ئێمە هیچ ڕۆڵێكمان تێیدا نییە.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بڕ و نرخی ئەو نەوتە دیاری دەكات، كە دەیپاڵێوین و دواتر دەیگەڕێنینەوە بۆ وەزارەتەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارتی سامانە سرووشتییەکان بڕ و نرخی بەرهەمە نەوتییەکان دەستنیشان دەکات و کۆمپانیای کار بە هیچ شێوازێک رۆڵی لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی نرخ و بڕی بەرهەمی بەنزین و بەرهەمەکانی دیکەی نییە.

بەپێی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق- سۆمۆ، قەبارەی بەرهەمی نەوتی هەناردەکراو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی رابردوودا رۆژانە 425 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

ماوەی چەند مانگێكە بە چەند قۆناغێك و ڕۆژ بەڕۆژ نرخی بەنزین لەسەر هاووڵاتیان گران دەكرێت و بیانووەكەشی بۆ گران بوونی نرخەكەی لە بازاڕی جیهانی دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام كۆمپانیای كار دەڵێت: “25 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە حكومەت وەردەگرن و دەیپاڵێون و دەیدەنەوە بە ەزارەتی سامانە سروشتییەكان خۆی”.