سەردێر

وەزیری كارەبای هەرێم هۆشداری دەدات

خەڵك

وەزیری كارەبای هەرێم دەڵێت، لە دوو ساڵدا 21 هەزار سەرپێچی لابراون و جەختیش دەكاتەوە، هەر هاوبەشێكی كارەبا ئەگەر دووجار بەسەر یەكەوە كرێی كارەبا نەدات، كارەباكەی دەبڕدرێت.


بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، كەمال محەمەد ساڵح ڕایگەیاندووە، چەند ڕۆژێكە دۆخی كارەبا باشتر بووە، ئەوەش پەیوەندی بە گەڕانەوەی دوو یەكەی كۆمپانیای ماس هەیە كە لە 15 ی حوزەیران، بەهۆی چاكسازی لەكاركەوتن.

وەزیری كارەبا باسی لەوەشكردووە، كە لە ساڵی 2019وە 21 هەزار سەرپێچی لابراون و بەپێی یاسا و ڕێنمایی، هەر هاوبەشێكی كارەبا ئەگەر دووجار بە سەر یەكەوە كرێی كارەبا نەدات، كارەباكە دەبڕێت، بەڵام ئێمە دۆخی هاووڵاتیانمان لەبەرچاو گرتووە و كارەبای كەسمان نەبڕیوە و ئێستا قەرزی هاوبەشانی كارەبا دەكەینە 12 قیست.

كەمال محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا 800 هەزار پێوەری زیرەك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بەستراون و بەر لە پڕۆژەی پێوەری زیرەك بە فیڕۆچوونی كارەبا 44% بووە، بەڵام ئێستا بۆ 36% دابەزیوە.